AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٥ ١١:٥٤

بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران:

ناوەندێکی پێشکەوتوویی دەرمانی شێرپەنجە لە تاران کرایەوە

ناوەندێکی پێشکەوتوویی دەرمانی شێرپەنجە لە تاران کرایەوە

ناوەندی گەورەی دەرمان و پێشگیری بە شێرپەنجە لە تاران بە ناوی بەرەکەت بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێرانن ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە ناوەندی گەورەی شێرپەنجەی بەرەکەت ، ئەم ناوەندەی کردەوە.

ناوەندی بەرەکەت یەکێک لە پێشکەوتووترین و تەیارترین ناوەندەکانی پێشگیری و دەرمانی شیرپەنجەیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.

ئەم ناوەندە بە سەرمایەدانەریی هەزار و 200 میلیارد تۆمانی کراوەتەوە و لە پێشکەوتووترین ناوەندەکانی دەرمانی شیرپەنجەیە لە ئاستی ناوچەکەدا .

هەروەها بۆ یەکەمین جار لە ڕۆژاوای ئاسیا هەندێ ئامێری پزیشیکی تەواو زیرەک و پێشکەوتوو لەوانە سایبرنایف، تۆمۆتراپی و ئامێری سی تی سیموالتۆر لەم ناوەندە دەرمانییە کاری پێدەکرێت.

News ID 45396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha